دوو بۆمب ئاڕاستەی ماڵی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل كران
ئاکام
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
دەزگا ئەمنیەكانی ئیسرائیل رایانگەیاند، درەنگانی شەوی شەممە دوو بۆمبی رووناكی بەسەر ماڵی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەدا تێپەڕبوون.
پۆلیس و دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، دوو بۆمبی رووناكی بەسەر ماڵی بنیامین ناتانیاهۆدا لە ناوچەی قیساریا تێپەڕبوون و لە دەوروبەری ماڵەكەیدا كەوتوونەتە خوارەوە.
دەشڵێن، ناتانیاهۆ و ئەندامانی خێزانەكەی لە كاتی ئاڕاستەكردن و كەوتنە خوارەوەی بۆمبەكە لە ماڵەوە نەبوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆش سێ كەس بە گومانی پەیوەندی بەو رووداوەوە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
لە 19ی مانگی 10ی ئەمساڵدا سێ درۆن ئاڕاستەی ماڵی ناتانیاهۆ كران و ئیسرائیل ئێرانی تۆمەتبار كرد.