ترەمپ لە دەستنیشانكردنی ئەندامانی كابینەكەی بەردەوامە و تۆم هۆمانی بۆ وەزیری كۆچبەران و ئلیز ستیفانیكیشی بۆ پۆستێكی گەورە دەستنیشانكردوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، لە پێگەی خۆی لە "تروس سۆشیاڵ" رایگەیاند، خۆشحاڵە كە تۆم هومان سەرپەرشتیاری ئاژانسی چاودێری سنوورەكان بەشداری لە كابینە نوێیەكەی دەكات وەك وەزیری كۆچبەران.

تۆم هۆمانی بە سیاسەتەكانی دژی كۆچبەران ناسراوە و لە ساڵانی (2017-2021) لە كابینەی ترەمپ نزیكەی 4 هەزار منداڵی كۆچبەری لە كەسوكاریان جیاكردووەتەوە و دەستبەسەریكردن.

هاوكات كەناڵی سی ئێ ئێن لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە، ترەمپ پێشنیازی پۆستی باڵیۆزی ئەمریكای لە نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئلیز ستیفانیك كردوە، كە ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكایە و یەكێكە لەو كەسانەی رۆڵی كاریگەری هەبووە لە سەركەوتنی ترەمپ و كۆكردنەوەی پارە بۆ كەمپینەكەی.

ترەمپ رۆژی یەكشەممەش رایگەیاندبوو، هەر یەك لە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی پێشوو، نیكی هایلی باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان لە كابینەكەیدا هیچ پۆستێكیان پێنادرێت.