ترەمپ خێراگەیشتنی پەیامەکانی لە تروس سۆشیال بە مانگانەی 100هەزار دۆلار دەفرۆشێتە کۆمپانیاکان
بڵند
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی تروس سۆشیاڵەوە دەستیکردوە بە فرۆشتنی خزمەتگوزارییەک بە کۆمپانیا داراییەکان، کە تێیدا پۆستەکانی سەرۆکی ئەمریکا زووتر پێیان دەگات و لە بەرانبەردا مانگانە 100 هەزار دۆلاریان لێوەردەگرێت.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامە لە بازرگانییکردن و لە رێگەی پلاتفۆڕمی تروس سۆشیالەوە، خزمەتگوزارییەکی بۆ کۆمپانیا داراییەکان پیشکەشکردوە، لەبەرانبەر زوو گەیشتی پەیامەکانی خۆی مانگانە بڕیک پارەیان لێوەردەگیرێت کە تا 100 هەزار دۆلاری مانگانە دەڕوات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ و دوو کۆمپانیای مامەڵەی دارایی لە وۆڵ ستریت لە بەشداربووانی ئەم خزمەتگوزارییەی تروس سۆشیالن، کە دۆناڵد ترەمپ خاوەندارێتی دەکات.
ئەمەش لەبەر ئەوەی دەستگەیشتنی خێراتر بە لێدوانەکانی ترەمپ، کە کاریگەریی راستەوخۆ و بەرچاو لەسەر بازاڕە داراییەکان دروست دەکەن، باڵادەستی و مۆڵەتێکی تایبەت بە پشکدار و مامەڵەکاران دەبەخشێتو پێش هەموان ئاگایان لە بەرزبونەوە و نزمبونەوەی نرخەکان دەبیت.
ئەم کارەی تروس سۆشیاڵ روبەڕووی شەپۆلێک لە رەخنەی توند بوەتەوە بەهۆی دروستکردنی کەشوهەوای نایەکسانی لە دەستگەیشتن بە زانیارییە حکومییەکان و دروستبوونی کێشەی بەیەکدادانی بەرژەوەندییەکان، تا ئەو رادەیەی دوو دامەزراوەی راگەیاندن سکاڵای یاساییان لە دژی تۆمار کردووە.
لە بەرانبەردا، تروس سۆشیال ئەو زانیاریانەی رەتنەکردوەتەوە و بەڵکو رایگەیاندوە، کە ئەوان خزمەتگوزارییەکی باو و ئاسایی لە پیشەسازیی تەکنەلۆجیادا پێشکەش دەکەن کە داواکارییەکی زۆری لەسەرە.


