لێكۆڵینەوە لە دۆسێی دزەكردنی زانیارییە ئەمنییە نهێنییەكانی ئیسرائیل بەردەوامە و سەرۆكی دیوانی نووسینگەكەی ناتانیاهۆ و ئەفسەرێكی سوپاش تۆمەتبارن.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردووەتەوە، دۆسێی بڵاوبوونەوەی زانیارییە ئەمنییە نهێنییەكان پەیوەندی راستەوخۆی بە كەسە نزیكەكانی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلەوە هەیە، لەوانە سكرتێری حكومەت و وتەبێژی پێشووی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كە ئێستا لەسەر ئەو دۆسێیە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەفسەرێكی باڵای سوپاس لە رێگەی پەیوەندییەوە لەگەڵ كچە فەرمانبەرێكی باڵای حكومەتی ئیسرائل هەوڵی ئەوەی داوە زانیاری دەست بكەوێت و بیگەیەنێتە میدیا بیانییەكان.

لە بەرامبەریشدا تساحی برافرمان سەرۆكی دیوانی نوسینگەی ناتانیاهۆ هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی هەستیاری لەو ئەفسەرە كردووە، لەئێستاشدا ئەفسەرەكە و برافرمان لە ژێر لێكۆڵینەوەدان و دوو تۆمەتباری تری دزەپێكردنی زانیارییە ئەمنییە نهێنییەكانی ئیسرائیل.