ناتانیاهۆ دان بە بەرپرسیارێتی ئیسرائیلدا دەنێت لە تەقاندنەوەی پەیجەرەكانی حزبوڵا
یەحیا
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دان بە بەرپرسیارێتی وڵاتەكەیدا دەنێت لە تەقاندنەوەی هەزاران ئامێری ئەلكترۆنی حزبوڵای لوبنان كە بەهۆیەوە دەیان كەس كوژران.
عومیر دوستری وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ناتانیاهۆ لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بۆ یەكەمجار دانی بەوەداناوە كە گڵۆپی سەوزی هەڵكردووە بۆ ئەنجامدانی كردەوەكە و تەقاندنەوەی ئامێرە ئەلكترۆنییەكانی ئەندامانی حزبوڵا.
لە رۆژانی ١٧ و ١٨ی ئەیلولدا، هەزاران ئامێری پەیوەندی لە جۆری پەیجەر و ووكی- تۆكی كە زۆربەیان لەلایەن ئەندامانی حزبوڵاوە بەكاردەهێنران تەقینەوە و بەهۆیەوە ٣٩ كەس كوژران و نزیكەی ٣ هەزار كەسی دیكە برینداربوون.