ئیسرائیل باڵەخانەیەكی لەناوچەی سەیدە زەینەبی باشووری دیمەشق كردە ئامانج و لانیكەم حەوت كەس كوژراون و ١٤ـی دیكەش برینداربوون، كە یەكێكیان ٤ ساڵ لەمەوبەر تاوانی تیرۆركردنی رەفیق حەریری بەسەردا سەپێنرابوو.


روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل لە هێرشێكی ئاسمانیدا باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی سەیدە زەینەبی باشووری دیمەشق كردووەتە ئامانج.


ئەوەشی خستەڕو، ئەو شوێنەی بۆردومانكراوە چەكدارانی حزبوڵای تێدا نیشتەجێبوون و بەگوێرەی زانیارییە بەراییەكانیش، لە بۆردومانەكەدا لانیكەم حەوت كەس كوژراون و ١٤ـی دیكەش بریندارن كە ژن و منداڵیان لەنێویاندا هەیە.


هاوكات، میدیاكانی سوریا بڵاویانكردووەتەوە، یەكێك لە كوژراوەكانی بۆردومانەكە، "سەلیم عەیاشە" یەكێك لە سەركردەكانی حزبوڵایە كە لەگەڵ سێ كەسی دیكە لەساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن دادگاوە سزادران بە تاوانی تیرۆركردنی رەفیق حەریری سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٥