كۆشكی سپی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێدراوی وڵاتەكە كۆدەبێتەوە. 

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆشكی سپی، كۆبونەوەكەی بایدن و ترەمپ رۆژی چوارشەممە سەعات ١١ بە كاتی ئەمریكا لە كۆشكی سپی ئەنجام دەدرێت.

كۆبونەوەكە دوای ئەوە دێت دوای سەركەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بایدن رایگەیاند، بەشێوەیەكی ئاشتیانەو رێكخراو دەسەڵات رادەستی ترەمپ دەكات و بانگهێشتیشی كرد سەردانی كۆشكی سپی بكات.

تیمی بانگەشەی ترەمپیش لە وەڵامدا رایگەیاند، ترەمپ زۆر بە ئارامی چاوەروانی كۆبونەوەكەی لەگەڵ بایدن دەكات.