بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ٣٣ كەس كوژران
ئاکام
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر باشور و رۆژهەڵاتی وڵاتەكە ٣٣ كەس كوژراون.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئیسرائیل بۆردومانی بەعلەبەگ و هەرملی لە رۆژهەڵاتی لوبنان كردوەو ٢٠ كەس كوژراون كە ١١ كەسیان مەدەنی بوون.
دەشڵێت، ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی تری باشوری لوبنانیشی بۆردومان كرد و ١٢ كەسی تر كوژران بەوەش ژمارەی كوژراوان گەیشتوەتە ٣٣ كەس.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای ئاڵۆزبوونی دۆخی غەززە و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا، ئیسرائیل بۆردومانەكانی بۆ سەر باشوری لوبنان چڕكردوەتەوە و بەهۆی هێرشەكانیشەوە زیاتر لە سێ هەزار كەس لە لوبنان كوژراون.