بەهۆی بۆردومانێكی ئیسرائیل لە حەلەب ژمارەیەك سەرباز برینداربوون
هەژار
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بەهۆی بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی باشوری شاری حەلەب لە سوریا ژمارەیەك سەرباز برینداربوون.
وەزارەتی بەرگری سوریا بڵاویكردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لە رێگەی مووشەك و فڕۆكەوە چەند ناوچەیەكی لە دەوروبەری ئیدلب و باشوری رۆژهەڵاتی حەلەب بۆردومانكردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەك سەربازی حكومەتی سوریا برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆردوومانەكەی ئیسرائیل زیانی ماددی بە دانیشتووان و خەڵكی مەدەنی دەوروبەری ئیدلب و باشوری رۆژهەڵاتی حەلەب گەیاندووە.