لە رۆژھەڵاتی کوردستان ١٠ کۆڵبەر بە دەسترێژی گوللـەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندارکران
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی شەممەی رابردوو ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شارۆچکەی نەوسوودی سنووری پارێزگای کرماشان، دەسترێژی گولـلەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا لانیکەم ١٠ کۆڵبەر برینداربوون، کە زۆرینەیان خەڵکی شارەکانی سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشانن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە.
رێکخراوی ھەنگاو راشیگەیاندووە، ھێزە ئەمنییەکانی ئێران دوای ئەوەی دەسترێژی گولەیان لە کۆڵبەرەکان کردووە، دەستیان بەسەر کەرەستە و کەلوپەلەکانیاندا گرتووە و بەشێکیان لە بەرزاییی سنوورەکانی "تەتە"ی ھەورامان سووتاندووە.