ئەمریکا دوو بنکەی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە سوریا بۆردومان کرد
کوردسات نیوز
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، شەوی پێنجشەممە، ھێزەکانی وڵاتەکەی دوو دامەزراوەی گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێرانیان لە رۆژھەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھێرشەکان لە وەڵامی ئەو ھێرشانەیە لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەوە کراوەتەسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و ھەروەھا پەیامێکە بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران، کە ھەر ھێرشێک بۆسەر ھێزەکانیان دەکرێت ببێتە ھۆی فراوانبوونی زیاتری گرژییەکانی کەرتی غەززە.
شەوی رابردوو، پات رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا ١٢ جار لە عێراق و چوار جار لە سوریا لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێران ھێرشکراوەتەسەر ھێزەکانی ئەمریکا و لەئاکامی ئەو ھێرشانەش، ھاووڵاتییەکی بە رەچەڵەک ئەمریکی گیانیلەدەستداوە و ٢١ کەسی دیکەش برینداربوون.