سێ ھێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ھێزەکانی ھاوپەیمانان و ئەمریکا لە سوریا پووچەڵکرانەوە
کوردسات نیوز
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ھەوڵیداوە ھێرشبکاتە سەر "بنکەی سەربازی تەنەف"ی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا، کە دەکەوێتە دووری ٥٥ کیلۆمەتر لەسەر سنووری سوریا و عێراق و ئوردن، بەڵام ھێزەکانی ئەمریکا توانیویانە بە دوورییەکی دوور لە بنکەکەوە تەقەی لێبکەن و بیخەنە خوارەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەرێگای دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکەوە ھەوڵدراوە ھێرشبکرێتە سەر بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکا لەسەر سنووری ئوردن کە نزیکەی چوار کیلۆمەتر لە رۆژھەڵاتی "کەمپی ڕوکبان" دوورە و ھێزەکانی ئەمریکا توانویانە لە دووری سێ کیلۆمەتر لەو کەمپە بیخەنە خوارەوە.
لە ١٩ی تشرینی یەکەمدا، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیانکردەسەر بنکەی سەربازی تەنەفی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەوھۆیەوە دوو سەرباز برینداربوون.