لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا تورکیا ٢٠٠ جار ھێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر رۆژئاوای کوردستان
کوردسات نیوز
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
نادین ماینزا، سەرۆکی دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ ئازادی ئایینی سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھەسەدە و بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکانیش وتی، ھێزەکانی سوریای دیموکرات بە قوربانییەکانیان نەک تەنھا داعشیان تێکشکاندووە بەڵکو ھەوڵیان داوە ناوچەیەکی پڕ لە ئاشتی و ئاسایش بۆ خەڵکی باکوری سوریا دابین بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی ھەسەدە رێگربووە لەوەی گروپەکانی نزیک لەئێران بچنە باکوری سوریا و بەوھۆیەشەوە ئێران پردی وشکانی بۆ گەیشتن بە لوبنان و ئیسرائیل لەدەستداوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە داواشی لە ئیدارەی بایدن کرد پلانی بۆ راگرتنی ھێرشەکانی تورکیا ھەبێت بەتایبەتی کە لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا ٢٠٠ ھێرشی ئاسمانی لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە و زیاتر لە دوو ملیۆن ھاوڵاتی مەدەنی بێ ئاو و کارەبا و پێداویستی دیکە کردووە، ئەوەش بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتییەکان تاوانی جەنگە کە تورکیا ئەنجامیداوە.