ئێران داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات نەوت بە ئیسرائیل نەفرۆشن
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە لەھەوڵی بەردەوامدان بۆ دروستکردن و بەدیھێنانی ھەماھەنگییەکی تەواو لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بە مەبەستی راگەیاندنی یەک ھەڵوێست لە دژی ئیسرائیل پێش کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی.
وتیشی، ئێران و سعودیە ھاوڕان لەسەر ئەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی فرشتنی نەوت بە ئیسرائیل قەدەغە بکەن، لە ھەر وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامیش باڵیۆزخانەی ئیسرائیل ھەبێت دابخرێت و باڵیۆز و فەرمانبەران و دیبلۆماتکارەکانیان دەربکرێن.