ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە گەیشتە ٣٤٧٨ کەس
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە تائێستا ٣ ھەزار و ٤٧٨ کەس کوژراون و ١٢ ھەزار و ٦٥ کەسی تریش برینداربوون و ٧٠٪ی کوژراوان و بریندارانیش ژن و منداڵ و کەسانی بەساڵاچوون، ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنھا لە ھێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی ٤٧١ کەس کوژران و ٣١٤ کەسیش برینداربوون.
ریاز مالکی وەزیری دەرەوەی فەڵەستینیش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، بەھۆی ھێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە لە ھەر ١٥ دەقەیەکدا منداڵێکی فەڵستینی دەکوژرێت.



