بە بەشداری وەزارەتی ڕۆشنبیری نۆیەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەلھی دەستیپێکرد
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
بڕیارە ڕۆژی کۆتایی فێستیڤاڵەکە، تیپی ھونەری شاریا چەند تابلۆیەکی ھەڵپەڕکێ و پارچە میوزیکی کوردی پێشکەش بکات.
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
چاوەڕوان دەکرێت هاوینی ئەمساڵ کورتترین رۆژەکان بەخۆیەوە ببینێت، ئەویش بەهۆی خێرابوونی چاوەڕواننەکراوی سوڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆیدا. زاناکانیش پێیان وایە، ئەگەر خێرایی هەسارەی زەوی زیاتر بێت، چەندین کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی کردووەتەوە، بە پشتبەستن بە زانیاریی ناوەندی نێودەوڵەتیی سیستمی خولانەوەی زەوی، رۆژی 22ـی تەمووز زەوی نزیکەی 1.38 میلی چرکە بەراورد بە رۆژانی دیکەی ساڵەکە خێراتر دەسوڕێتەوە و لە رۆژی 5ـی ئابیشدا خێراییەکەی نزیکەی1.51 میلی چرکە زیاد دەکات، بەڵام مرۆڤ هەست بەو گۆڕانکارییە ناکات، چونکە ماوەی چاوتروکاندنێک 100 میلی چرکەیە.
ئاماژە بەوە کراوە، ئەم خێراییە کاریگەریی ئەوتۆی لەسەر ژیان و هەسارەکەمان نییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مانگە دەستکردەکان خولگەی دیاریکراوی خۆیان هەیە و لە بۆشاییدا پشت بە سوڕانەوەی زەوی دەبەستن، لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم دیاردەیە، پێشبینی دەکرێت سیستمی پەیوەندی و "جی پی ئێس" و تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان لە جیهاندا پەکیان بکەوێت.
ژمارەی كوژراوانی گرژییەكانی شاری سوەیدای باشوری سوریا لە بەرزبونەوەدایە و چوار سەربازی سوپای سوریاش لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە كوژران.
میدیاكانی سوریا بڵاویانكردەوە، لە ئەنجامی گرژییەكانی شاری سوەیدا 37 كەس كوژراون و زیاتر لە 100 كەسیش برینداربوون.
بەپێی زانیاری میدیاكانی سوریا، بەیانی ئەمرۆ گروپە چەكدارەكان یەكەیەكی سوپای سوریایان بە ئامانج گرتوە و بە هۆیەوە چوار سەرباز كوژراون و 10 سەربازی دیكەش برینداربوون.
لای خۆشییەوە ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆی سوریا رایگەیاند، سەرهەڵدانەوەی گرژییەكان بەهۆی كەمتەرخەمی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكانەوەیە.
جەختشیكردەوە كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئەمنی و چالاككردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت، تاكە چارەسەرە بۆ ئەو كێشە ئەمنیانەلە ناوچە جیاوازەكانی سوریا سەرهەڵدەدەن.
کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە پیرمام بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی دەستی پێ کرد.
کۆبوونەوەکەی یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵایە و بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بەڕێوەدەچێت.
تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی 10ی حکومەتی هەرێم و دوایین پێشهات و گرفتەکانی ناوچەکەیە.
یەکهەڵوێستی لە بەغداد، گرفتی موچەی موچەخۆران و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان یەکێکی دیکە دەبن لە تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوانیان.