وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل نەخۆشخانەی عەرەبی ناحکومییان لە غەززە بۆردومانکردووە و لە ئەنجامیشدا لانیکەم  ٨٠٠ کەس بوونەتە قوربانی، لەو ژمارەیەش ٥٠٠ کەس لەو بۆردومانەدا کوژراون.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ھێرشەکەی ئیسرائیل تاوانی جەنگە چونکە ئەو کەسانەی بۆردومانکراون ئاوارەبوون و بەمەبەستی خۆپاراستن لە بۆردومانەکان، خۆیان لەناو سنوری نەخۆشخانەکە حەشار دابوو.
لەسەر ئەو روداوەش سەرۆکی فەڵەستین سێ رۆژ ماتەمینی بۆ قوربانیانی بۆردومانی نەخۆشخانەکە لە غەززە راگەیاند.

ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی میسریش بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر دامەزراوە مەدەنییەکان پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی حکومەتی فەڵەستین، بەھۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا، تائێستا زیاتر لە ٣٢٠٠ کەس کوژراون و  زیاتر لە ١٢٥٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.