بەرنامەی جیھانی خۆراک: بەشی چوار بۆ پێنج رۆژ خۆراک لە کۆگاکانی کەرتی غەززە ماون
کوردسات نیوز
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
ئابیر عاتیفا، وتەبێژی بەرنامەی جیھانی خۆراکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خۆراک لە کۆگاکانی کەرتی غەززە بەرەو نەمان دەچن و بەشی چوار بۆ پێنج رۆژ خۆراک لە کۆگاکاندا ماوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بارودۆخی خۆراک لە کەرتی غەززە لە مەترسیدایە و تادێت بارودۆخی مرۆیش لەو ناوچەیە خراپتر دەبێت.
وتەبێژی بەرنامەی جیھانی خۆراک راشیگەیاندووە، لە زۆرینەی گەڕەکەکانی کەرتی غەززە فرۆشگاکان داخراون و ھاوڵاتییان بۆ ماوەی چەندین سەعات نۆرەدەگرن بۆ کڕینی خۆراک و پێداویستی.