سەرۆکی ئەمریکا سەردانی رۆژھەڵاتی ناوەراست دەکات
کوردسات نیوز
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە بە سەردانێک دەچێتە ئیسرائیل، وتیشی ھۆکاری سەردانەکەی بایدن بەھۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل و ئەو بانگێشتنامەیەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر ەبۆ رێکخستنی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆ لەبارەی شەڕ لەکەرتی غەززە لەم ھەفتەیەدا.
راشیگەیاند، لەسەردانەکەیدا چەند وڵاتێکی تری رۆژھەڵاتی ناوەراست بەسەردەکاتەوە.