وەفدێکی خۆبەڕێوەبەری و سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە
کوردسات نیوز
٢٠ی تەمووزی ٢٠٢١
وەفدەکە لە ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای خۆبەڕێوەبەری پێکھاتووە و لە میانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، تاوتوێی قەیرانی سوریا و چارەسەرەکانی ئەو قەیرانە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان کرد.
ھاوکات باسیان لە ڕەوشی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و گرنگی ئەو ئەزموونە دیموکراسیە کرد.