حاجیان لە موزدەلیفەوە بەرەو مونا بەڕێکەوتن بۆ تەواوکردنی مەراسیمی حەج
کوردسات نیوز
٢٠ی تەمووزی ٢٠٢١
بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی مونا لە ژێر چاودێری توندی تەندروستییدا بوو، کە بۆ ھەر حاجییەکە ناوچەیەک بۆ وەستان دیاریی کرابوو.
دوابەدوای ئەوەش حاجیان ئاژەڵیان کردە قوربانی و بۆ قبوڵبوونی حەجەکەیان پارانەوە. حاجیان لە دوای کۆتاییھاتنی مەراسیمی حەج جەژن دەکەن و پاشان ئامادەکاریی دەکەن بۆ گەرانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
ئەمساڵ ٦٠ ھەزار حاجی بەشداری ڕێوڕەسمی حەج دەکەن و تەنھا ھاووڵاتیانی ناوخۆی سعودیەش ڕێگەیان پێدراوە حەج بکەن.