جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە لە کۆبونەوەکانی رابردوی ھەردوو لیژنەی باڵای ئەمنی فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی فیدراڵی و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ، گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ پێکھێنانی ھێزی ھاوبەش و ناوەندی ھەماھەنگی ئەمنی ھاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەکانی خانەقین و کەرکوک و موسڵ و مەخمور.
وتیشی، رێککەوتنەکەش لەسەر بنەمای ئەو پێشنیارانە بوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشکەشی کردوە ، بەڵام تا ئێستا ناوەندەکان پێکنەھێراون و رێککەوتنەکەشیان بۆ پێکھێنانی ھێزی ھاوبەش لەناوچە جێناکۆکەکان جێبەجێنەکراوە، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە.
راشیگەیاندوە، لە نۆی ئەم مانگەدا وەفدێکی بەغداد بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژەکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی ھەرێمی کردوە و بریاریانداوە لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان لەدوای پشوی جەژنی رەمەزان .
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە سێ رۆژەی جەژندا نۆ ھەزار و ٩٧٢ حاڵەتی نەخۆشی ھەناوی و ڕوداوی ھاتوچۆ و شەڕکردن و کەوتنە خوارەوە و چەندین حاڵەتی دیکەی جۆراوجۆر ڕووی لە نەخۆشخانەی شار کردووە، کە زۆربەیان روداوی ھاتوچۆ بووە، ھەروەھا شەش حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لەناو نەخۆشخانەکە تۆمار کراوە.
غەریب ئەحمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ھەڵەبجە بەکوردسات نیوزی راگەیاند، لەرۆژنی جەژندا نزیکەی ٧٥ ھەزار گەشتیار روویان لەناوچە گەشتیاریەکانی پارێزگاکە کردووە.
بەرێوەبەری گەشتوگوزاری ھەڵەبجە داواشی کرد حکومەتی ھەرێم پڕۆژەی گەشتیاری زیاتر بکاتەوە، چونکە زۆرترین ناوچەی گەشتوگوزار لەپارێزگای ھەڵەبجە بوونی ھەیە.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی ڕەوەندی کوردی و عێراقی کرا لە ئەرمینیا و بڕیاردرا ھەماھەنگی زیاتر ھەبێت لە نێوان حکومەتی ھەرێم و باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەرمینیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕەوەندی کورد لەو وڵاتە.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئەرمینیا کرا و لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی دید و تێڕوانینی خۆی بۆ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق خستەڕوو.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٤٩٩ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٧ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٧٨٧ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
"باڵانبۆ محەمەد" ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە بۆ جاری دووەم لیوا ھاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کە پێکھاتوون لە ١٣ لیوا و سێ یەکەی مەشق و راھێنان، لە رۆژی پێنج شەممەوە سێ مووچە بەبێ لێبڕین وەربگرن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، مووچەکان لەلایەن وڵاتانی ھاوپەیمانەوە دابینکراوە و وەک لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان داوایان لە حکومەتی ھەرێم کردوە پشت بە خۆی ببەستێت بۆ دابەشکردنی مووچەی لیوا ھاوبەشەکان چونکە لە ئەگەری ھەر پێشھاتێک لە ناوچەکەدا، دوور نییە ھاوپەیمانان ھاوکارییەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە راگرن.
جێی ئاماژەیە، رۆژی ١ی نیسانی ٢٠٢١ دەستکرا بە دابەشکردنی سێ موچەی ساڵی ٢٠٢٠ی لیوا ھاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و ماوەی ٤٦ رۆژە لیوا ھاوبەشەکان مووچەی تریان وەرنەگرتووە، ئەم سێ مووچەش کە پێنج شەممە دابەشدەکرێت، مووچەی ساڵی ٢٠٢٠ .
دەقی پرسەنامەکە :
بۆ کۆچی دوایی وەستا ڕەسوڵ براگەورەی مەلا ئاری لێپرسراوی مەڵبەندی ڕاپەڕین، سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بروسکەیەکی سەرەخۆشی یٔاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەیان کردووە.
برای بەڕێز کاک مەلا ئاری لێپرسراوی مەڵبەندی ڕاپەڕین :
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی وەستا ڕەسوڵی براگەورەی بەڕێزتانمان پێگەیشت. بۆ ئەم کۆستەتان ھاوبەشی قوڵی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.
لەرێگەی ئێوەشەوە پرسەو سەرەخۆشی لە یەک بەیەکی خێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت. پەروەردگاری مەزن خوالێخۆشبوو بەبەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ھەرگیز ناخۆشی نەبینن
دەقی ڕاگەینراوەکە :
یەکەم/ لەبەیانییەوە ڕۆژی دووشەمە ٢٠٢١.٥.١٧، سەرجەم ھۆڵەکانی بۆنە و ئاھەنگێڕان، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکرێتەوە، بۆیە داوا لە خاوەن ھۆڵ و ھاوڵاتییان دەکەین، لەکاتی بۆنە و ئاھەنگە خێزانیەکان ڕەچاووی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن، بەتایبەتی بەستنی دەمامک .
دووەم/ وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، لەڕابردوو و لە ئێستاشدا ھەر بڕیارێک و ڕێکارێک گیرابێتەبەر، لەپێناو سەلامەتی گشتیی و پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتییان بووە، لەم دۆخەی ئێستاشدا بەرپرسیاریەتی گەورە لە سەرشانی خودی ھاوڵاتییان خۆیانە، لەبەر ئەوەی تاکپارێزی لەو بارودۆخەدا ھۆکاری سەرەکی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی گشتییە لەشارەکەمان.
"حسێن رەقیب"بەرێوەبەری دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە لەم ھەفتەیەدا فۆرمی وەرگرتنی کارمەند بە شێوەی گرێبەست بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان بڵاوبکرێتەوە.
وتیشی، ھەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە ٣٠ ھەزار کارمەند ھەیە بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەولێر و دھۆک، ئەو کەسانەی ئەو فۆرمەش پڕ دەکەنەوە دەبێت بڕوانامەی لە ئامادەیی کەمتری نەبێت ، ھەروەھا خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانیش دەتوانن فۆرمەکە پڕ بکەنەوە، دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە و ھاوپێچکردنی داواکارییەکان فۆرمەکان دەگەڕێننەوە بۆ بنکەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن لە پارێزگاکان.
ھاوکات لە ڕۆژانی جەژندا ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە و تا ئێستاش ھاتنی گەشتیار بەردەوامە.
ھاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا، کە ڕۆڵی مێژوویی و پڕ لە سەروەری یەکێتی مامۆستایان لە ڕابردوودا لە یاد ناکەن و بەڕێزەوە یادی ئەو مامۆستا تێکۆشەرانە دەکەنەوە کە سەرباری خزمەتکردنیان بە بواری پەروەردە، بە بیر و قەڵەمە بوێرەکەیان تاوێکی تریان بە خەبات و شۆڕشی نوێ داوە.
لە کۆتایشدا بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، بەھۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ھەرێمی کوردستان بووەوە، مامۆستایان بە دۆخێکی سەخت و ناھەمواردا تێپەڕین. بۆیە بە ئەرکی خۆیان و کاری لە پێشینەیانی دەزانن کە ھەوڵی بێوچان بدەن بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە و بەدیھێنانی ماف و داخوازییەکانی مامۆستایان.
دەقی پەیامەکە ...
لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایانی کوردستان و پەروەردەکاران دەکەم.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی بە بەشێک لە خەباتی پیشەیی و مەدەنیی مامۆستایان دەزانێت و بە گرنگییەوە لە ڕۆڵ و کاریگەری ئەم چینە ماندوونەناسە دەڕوانێت. لەلای ئێمە مامۆستا پایەبەرزەکان پێگەیەکی گرنگ و باڵایان ھەیە و ماندووبوونیان لە پێناو پەروەردەکردن و گۆشکردنی نەوەی نوێخواز و زانستخواز جێگای سوپاس و ستایشی بەردەواممانە.
ڕۆڵی مێژوویی و پڕ لە سەروەری ئێوە لە ڕابردوودا لە یاد ناکەین و بەڕێزەوە یادی ئەو مامۆستا تێکۆشەرانە دەکەینەوە کە سەرباری خزمەتکردنیان بە بواری پەروەردە، بە بیر و قەڵەمە بوێرەکەیان تاوێکی تریان بە خەبات و شۆڕشی نوێ دا.
بەھۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ھەرێمی کوردستان بووەوە، مامۆستایان بە دۆخێکی سەخت و ناھەمواردا تێپەڕین. بۆیە بە ئەرکی خۆمان و کاری لە پێشینەمانی دەزانین کە ھەوڵی بێوچان بدەین بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە و بەدیھێنانی ماف و داخوازییەکانتان.
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات کۆتایی بە لێبڕینی نایاسایی مووچە بھێنێت و ژمارەی بانکی بۆ سەرجەم مامۆستایان بکاتەوە و مووچەی ئەو مانگانەیان بۆ بگەڕێنێتەوە کە نەدراون یان پاشەکەوت کراون.
داواش دەکات مامۆستایانی وانەبێژ کە لە ئێستادا بۆشایی دانەمەزراندنی مامۆستایانیان پڕکردووەتەوە، خزمەتیان لە بەرچاو بگیرێت و بە بەردەوامی شایستە داراییەکانیان پێبدرێت و بە گرێبەست یان ھەمیشەیی دایان بمەزرێنن. یەکێتی مامۆستایان داواش دەکات پلە و مووچە بەرزکردنەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ڕاگیراوە، دەستپێبکاتەوە.
جەختیش دەکاتەوە لە جێبەجێکردنی ڕەشنوسی پارێزبەندی مامۆستایان کە سێ ساڵ زیاترە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کراوە. داواش دەکات لە یاسای چاکسازی دەست بۆ دەرماڵەی مامۆستایان بە گشتی و مامۆستایانی زانکۆ بە تایبەتی نەبرێت، لە یەکخستنی یاسای خانەنشینیش دادپەروەری لەبەرچاو بگیرێت.
لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی بۆ کۆماری ئەرمینیا، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا کۆبووەوە و پێکەوە لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پێشھاتەکانی ناوچە گفتوگۆیان کرد. ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی کاری ھاوبەش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمینیا و لەسەر بارودۆخی کوردانی نیشتەجێی ئەرمینیاش ھەڵوێستەیان کرد بە تایبەت ئەو کوردانەی بۆ خوێندن ڕوویان لەو وڵاتە کردووە.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کۆمەڵگای ئەرمەنی لە کوردستان و بە گرنگییەوە باس لە دەستپێکردنی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمینیا کرا کە بڕیارە لە مانگی داھاتوودا دەست پێ بکات.
ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگی دروستکردنی پەیوەندی بازرگانی و ئاسانکاری پێدانی ڤیزا و کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی ئەرمینیا لە بواری وزە لە ھەرێمی کوردستان.
سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆماری ئەرمینیا لەسەر بانگھێشتی فەرمی حکومەتی ئەرمینیایە و سێ ڕۆژ دەخایەنێت. لەم سەردانەدا ھەر یەکە لە دارا ڕەشید وەزیری پلاندان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران یاوەری جێگری سەرۆک وەزیرانن.