چەند گوللە ھاوەنێک ئاراستەی ھەولێر کران
کوردسات نیوز
٢٤ی ئابی ٢٠٢١
گوللە ھاوەن ناحیەی قوشتەپە
کوردسات نیوز
٢٤ی ئابی ٢٠٢١
گوللە ھاوەن ناحیەی قوشتەپە
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاران دەرکرد و رایگەیاند، دەروازەکە هاوشێوەی دەروازەی گومرگی "تەمەرچین"ـی ئێران دەکرێتەوە.
لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا، دەروازەکە سەرجەم بازرگانان، کۆمپانیاکانی هاوردە و هەناردە و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردەوە، کە سبەینێ یەکشەممە 15ـی ئاداری 2026، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاوشانی دەروازەی گومرگی "تەمەرچین"ـی ئێران بەڕووی گەشتیاران و بازرگاناندا دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شێوازی کارکردن لە دەروازەکەدا بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە و سەرجەم سێکتەرەکان و جموجۆڵە سنوورییەکان دەستپێدەکەنەوە.
جارێکی تر هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی سەیران بەن دەستی پێکردەوە، ئەمەش دوای ماوەیەک لە داخران بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە.
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سەیران بەن بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ جموجۆڵی بازرگانی لەم مەرزەدا دەستی پێکردەوە، ئەم دەروازەیە پێشتر بەهۆی رەوشی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل داخرابوو.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی بەردەوام ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی محەمەد تاهیر سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سەیران بەن، لەگەڵ بەڕێوەبەری پایانەی مەرزی سەیران بەن لە دیوی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەروازەکە جارێکی تر بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکاندا کرایەوە.
کردنەوەی دەروازەی سەیران بەن دەبێتە هۆی ئاسانکاری زیاتر بۆ گواستنەوەی شتوومەک و کاڵای بازرگانی بۆ شاری سلێمانی و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت کردنەوەی ئەم دەروازەیە ببێتە هۆی باشترکردنی جموجۆڵی بازرگانی، خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان و هاوکات رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و پێداویستیە بنەڕەتییەکان بکات لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.
كۆشكی سپی رایگەیاند، لە هێرشەكانی سەر ئێراندا بۆمبی حەشارگە شكێنی بەكارهێناوە كە توانای بڕینی لە 60 مەتری كۆنكرێتی هەیە.
كۆشكی سپی ئەمریكا گرتەڤیدیۆیی بۆمبی حەشارگە شكێنی بە ناوی جی بی یو 57 ئەی بەكارهێناوە كە كێشەكەی 200 پاوەندە و توانای بڕینی زیاتر لە 60 مەتر كۆنكرێتی هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆمبەكە دەتوانێت پێنج هەزار و 300 پاوەند تەقەمەنی هەڵگرێت و بە جی پی ئێس ئیش دەكات و بە وردی ئامانجەكەی دەپێكێت.
جۆن هیڵی وەزیری بەرگری بەرتانیا رایگەیاند، فرۆكەیەكی سەربازی سیخوڕی یو توو لە بنكەی سەربازی فیرفۆردی بەریتانی نیشتووەتەوە كە بە نیازە لە هێرشەكانی ئێران بەكاربێت.