ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID١٩ ژمارە ( ٥٢٠ )
١. پشکنین: ( ١٩٤٥٥ پشکنینی نوێ)
• ( ٦١٥٠) ھەولێر
• ( ٣٣٥٨) سلێمانی
• ( ٨٧٤٤) دھۆک
• ( ٧٥) ھەڵەبجە
• ( ١١٢٨) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
•
٢. تووشبوو: ( ٢٩٢٤ تووشبووی نوێ)
• ( ٦٩٨) ھەولێر
• ( ٦٦٦) سلێمانی
• ( ١٤٤١) دھۆک
• ( ٢٢) ھەڵەبجە
• ( ٩٧) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ١٢٧٦ چاکبوون)
• ( ١٨٦) ھەولێر
• ( ٣٣٠) سلێمانی
• ( ٧٢٠) دھۆک
• ( ٥) ھەڵەبجە
• ( ٣٤) گەرمیان
• ( ١) ڕاپەڕین
•
٤. مردن: ( ٢٠ مردن)
• ( ٧) ھەولێر
• ( ٢) سلێمانی
• ( ٩) دھۆک
• ( ٢) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
•
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٤٤١٨٢٥ (٨٣٢٧٥٢ ھەولێر، ٦١٢٠٧٨ سلێمانی، ٩٨٠١٠٢ دھۆک، ١٦٨٩٣ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢٣٠٢٦٣ (٦٧٦٤٨ ھەولێر، ٧٤٣٨٤ سلێمانی، ٨٤١٨١ دھۆک، ٤٠٥٠ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٩٨٤٥٧ ( ٥٦٧٣٦ ھەولێر، ٦٢٨٧٨ سلێمانی، ٧٥١٤٥ دھۆک، ٣٦٩٨ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٧٠٣٦ (٩٦٢٥ ھەولێر، ٩٣٤٧ سلێمانی، ٧٨٧٠ دھۆک، ١٩٤ ھەڵەبجە)
مردن ٤٧٧٠ (١٢٨٧ ھەولێر، ٢١٥٩ سلێمانی، ١١٦٦ دھۆک، ١٥٨ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٣٠ی تەمووز ٢٠٢١
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پابەندنەبوونی ھاوڵاتیان بە بڕیاری قەدەغەی پرسە و دروستکردنی قەرەباڵغی لە بەردەم نەخۆشخانەکاندا، ھۆکاربوون بۆ زیادبوونی ئامارەکانی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ڕاشیدەگەیەنێت، ھەر ھاوڵاتیەک پرسە دابنێت و قەرەباڵغی لە بەردەم نەخۆشخانەکاندا دروست بکات ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.
"ڕەنج پشدەری" چالاکوانی بواری کۆچبەران لە یۆنان ڕایگەیاند، ئەو کۆچبەرانە سێ ھەفتە لەمەوبەر لە تورکیاوە بە بەلەمێک بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتن، لە ڕێگەدا ماتۆڕی بەلەمەکەیان تێکچووە و لەو کاتەدا کەشتییەکی نەرویژی بەلایاندا تێپەڕی و کۆچبەرەکانی ھەڵگرتووە و بردوونی بۆ ئیتاڵیا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ماوەی ٦ ڕۆژە کۆچبەرەکان لەناو کەشتییە نەرویژیەکەدان و ئیتاڵیا ڕێگە نادات بچنە خاکی وڵاتەکەی، لەبەرئەوەی کەشتییەکە کۆچبەرەکانی لە ئاوی یۆنان ھەڵگرتووە و بەرپرسانی کەشتییەکەش دەڵێن کۆچبەرەکان نابەنەوە بۆ یۆنان.
کۆچبەرەکانیش دەڵێن، ئەگەر بیانبەنەوە بۆ یۆنان کەشتییەکە دەسوتێنن و خۆشیان ھەڵدەدەنە ناو دەریاکە.
حاجی ئیبراھیم شاڵی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناودار و خەباتگێری دێرینی ناو ریزەکانی یەکێتی و باوکی بڵند شاڵی بەرێوەبەری دەزگای میدیایی بادینان، شەوی رابردوو بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
حاجی ئیبراھیم شاڵی بەشی زۆری تەمەنی لە پێناو خەباتی رزگاری خوازی گەلەکەیدا بەرێکردووە و لەدەستدانی کۆستێکی گەورەیە بۆ دەڤەری بادینان و گەلی کوردستان.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی و عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی گۆڕان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و چەند پرسێکی پەیوەست بە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەماھەنگی ھەردوو لایەنیان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن و سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا بە دەستنیشانکردنی قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی نوێی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەرێوەبچێت.
دوای ئەوەی ١٨ی ئەم مانگ ھێزە دەریاییەکانی یۆنان ٥٧ کۆچبەریان لەنێو بەلەمێکدا لە دەریای ئیجە دەستگیرکرد و دواتر دیپۆرتی تورکیایان کردنەوە، ئەمرۆ ٣٧ لەو کۆچبەرانە کە خەڵکی ھەرێمی کوردستان بوون لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیلەوە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دیپۆرتی ھەرێمی کوردستان کرانەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە ٢٢ی ئەم مانگەدا بەلەمێکی تری کۆچبەران بە ٥٥ سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت وتا ئێستا چارەنوسی ١٤ کۆچبەریان نادیارە کە ژمارەیەکیان کوردن.
دوای کۆبوونەوەکەی نێوانیان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی، یەکێتی و گۆڕان راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئابورییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیان کراوە، ئاماژەش بەوە دراوە کە "قوباد تاڵەبانی" وەک سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان پەسەندکرا و ھەردوولا جەختیان کردەوە لە پشتگیری کردنی و سەرخستی ھاوپەیمانییەکە، بڕیاریش درا بە کاراکردنی لیژنەی ھەڵبژاردن و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و چڕکردنەوەی ھەماھەنی نێوان ھەردوولا.
راگەیەنراوی کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان
ئەمڕۆ پێنجشەممە(٢٩/٧/٢٠٢١)، کۆبوونەوەی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەنجامدرا.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر دوایین گۆڕانکاریی و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان پەسەندکرا و ھەردوولا جەختیان لە پشتگیریکردنی ناوبراو و سەرخستنی ھاوپەیمانیەتییەکە کردەوە. لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردرا بە کاراکردنی لیژنەکانی ھەڵبژاردن و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و چڕکردنی ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٣٠٥٦ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٠ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ١٤٣٦ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان، لە ماوەی سێ رۆژدا کە ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا و جامڕەش و چەکی بێ مۆڵەت دەستیپێکردووە، ١٣٦ بەڵگەنامە لە شۆفێران وەرگیراوەتەوە و ٧ ئۆتۆمبێلیش دەستی بەسەرداگیراوە و جامی رەشی ھەزار و ١١٥ ئۆتۆمبێلیش لێکراوەتەوە.
ئەو ھەڵمەتە لە ٢٥ی تەمووزەوە لەسەر بڕیاری "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەلایەن مەفرەزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ھاتووچۆ و پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن دەستیپێکردووە.
دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لە سلێمانی، بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی د. میران محەمەد عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی تەندروستیی سلێمانی، بەپێی ماددەی ١٥ لە یاسای دەستەی دەستپاکی، بەتۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی و سپیکردنەوەی چەک و خەرجکردنی چەکی بەڵێندەران، کە شیاوی خەرجکردن نەبووە و چەکی بازاڕ بووە، کە بەنیوە قیمەت یان کەمتر لە قیمەتی خۆی کڕدراوەتەوە و دواتر بە نەقدی (نەختینە) خەرجکراوە، بە پشتگیریی تۆمەتباری ناوبراو.
بەپێی یاسا، ئەم کارە بەتاوان ھەژماردەکرێت و بەکارھێنانی دەسەڵات و پۆستە بۆ بەدەستھێنانی سوود و بەرژەوەندیی نایاسایی (کسب غیر مشروع).
لە دیدارێکەدا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا، پێشھاتە سیاسیەکان و ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق تاوتوێکران و جەخت لە فراوانکردنی ھەماھەنگی و ھاریکاری نێوانیان لە سەرجەم بوارەکان کرایەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان بکات.
بافڵ تاڵەبانی لە ژێر ڕۆشنایی پێشھات و گۆڕانکارییەکان خوێندنەوەی بۆ ھاوکێشەکان کرد و ڕوانینی یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان خستەڕوو و ڕایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ لێکتێگەیشتن و زمانی گفتوگۆدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە وەڵامدەرەوەی خواستی ھەموولایەک بێت و ھاندەربێت بۆ سەقامگیری زیاتری سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری.
ڕوونیشیکردەوە وەک یەکێتی و گۆڕان لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی کوردستان کار دەکەین بۆ یەکخستنی جیاوازییەکانی نێو ماڵی کورد و دەمانەوێت وەک یەک تیم لە بەغدا داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانمان بکەین.
بافڵ تاڵەبانی ئاشکراشیکرد ھاوپەیمانی کوردستان لە پێناو یەکخستنی ھێزەکان، یەکڕیزی نیشتمانی و پارێزگاریکردن لەبەرژەوەندییە باڵاکان دروستبووە. دوای ھەڵبژاردنەکانیش کاری لەپێشینەمان دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی و بەرەیەکی بەرفراوان دەبێت لە نێوان ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان.
پەیوەست بە کاروباری ناوخۆیی و ڕێکخراوەیی، ھاوسەرۆک باسی لە گۆڕانکاری و چاکسازییەکان کرد کە بە ئاڕاستەی ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حیزبی ئەنجامدراون.
دووپاتیشیکردەوە ئێستا یەکێتییەکی نوێ ھەیە و ژیانی سیاسی و ڕێکخراوەیی لەسەر بنەمایەکی تەندروستی مەدەنی بەڕێوەدەچێت و بەستراتیژێکی نیشتمانییەوە درێژە بە خەبات دەدەین.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لە بارەی پشتگیری یەکێتی لە تیمی پەرلەمان و حکومەت و ھەماھەنگی و ھاوکاری زیاتر لە نێوانیان لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و کارکردن لەسەر ئەو پرسانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی ھاووڵاتییانەوە ھەیە.
بافڵ تاڵەبانی ڕوونیکردەوە، ئێمە لە یەکێتی نوێ بە گرنگییەوە لە کاری پەرلەمان دەڕوانین و وەک باڵاترین دەسەڵاتی تەشریعی چاودێری، پشتیوان و ھەماھەنگ دەبین تاوەکو سەربەخۆیانە کارەکانی بکات و ئەو بەربەستانەشی بۆ مەرامی تایبەت لە بەردەم کارەکانتان دروستکرابوون نەھێڵران.
دڵنیام لە داھاتوودا بە توانا و لێھاتوویی تیمی یەکێتی لە پەرلەمان و حکومەت خزمەتی زیاتر دەکەن و بە کارکردن لەسەر ئەو یاسا و پڕۆژانەی کاریگەری لەسەر باشترکردنی ئەزموونی ھەرێم ھەیە دەتوانن نموونەیەکی باشتری حکومڕانی پێشکەش بکەن.
ھاوسەرۆک ھەموو پشتیوانی و ھاوکارییەکیشی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، ئیتر ڕێگرییەکان نەمان و ھەموو کاروبارێکی حیزبی و نوێنەرەکانمان لە دەسەڵاتەکاندا دەبێت بە ڕێگای ڕاستەقینەی یەکێتی نوێدا بڕوات، کە ئەویش ڕێگای خزمەتکردن و سیاسەتکردنی تەندروستە بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگا.