٢٠ سزادراو و راگیراوی بادینان مانگرتنی تا مردنیان راگەیاندوە
کوردسات نیوز
١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١
بەشدار حەسەن لە تیمی پارێزەرانی راگیراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، زیاتر لە ٢٠سزادراو و راگیراوی بادینان مانگرتنی تا مردنیان لە خواردن و خواردنەوە راگەیاندوە و بە ھۆیەوە تەندروستییان تێکچووە.
وتیشی، بە زۆر مانگرتن بە بەشێک لە زیندانییەکان شکێندراوە و ژمارەی مانگرتووەکانیش زۆرترە، بەڵام لە ئێستادا ناوی ھەموو مانگرتووەکانیان بەدەست نەگەیشتووە.
بەشدار حەسەن لەبارەی ھۆکاری مانگرتنەکەشەیانەوە ماوەی ھەفتەیەکە بەردەوامە وتی، زیندانییەکان داوای باشکردنی رەوشی زیندان و دادگاییکردنیان و چاوپێکەوتنی خێزانەکانیان دەکەن.
باسی لەوەشکرد، رەوشی دەروونی و تەندروستی زیندانییەکان زۆر خراپە و رێگە نادرێت بە ھیچ جۆرێک خێزانەکانیان چاویان پێبکەوێت.