کوردستانکوردستان

کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر قسەکردن لەسەر دەروازەی سنووریی پەروێزخان، لەلایەن بەشی یاسایی وەزارەتی داراییەوە بەپێی ماددەی دووی یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.

وتیشی، تێبینییان لەسەر سکاڵاکە ھەیە، چونکە دادوەرەکە برای سەرپەرشتیاری دەروازەی سنووریی پەروێزخانە، ھەروەھا لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە لە فەرمانی دەستگیرکردنەکەی ئاگادارکراوەتەوە، لەکاتێکدا ئەو ماددەیەی سکاڵاکەی پێ تۆمارکراوە پەیوەندیی بە پۆلیسەوە ھەیە، ھەربۆیە تانە لە سکاڵاکە دەدەن و داوا دەکەن، دادوەر و دادگایەکی دیگە کەیسەکە ببینن.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاڵپئەرسڵان بایراکتار وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "تی ئاڕ تی" رەسمی وڵاتەکەی رایگەیاند، تورکیا ئامانجی کاراکردنەوەی بۆرییە نەوتییەکانە بە زووترین کات. وتیشی، لەئێستادا پڕۆسەی چاکسازی ھێڵی بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان بەرەو بەندەری جەیھان لە کۆتایی نزیک بووەتەوە. 

ئەو لێدوانەی وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا لەدوای ئەوە دێت کە رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە لە ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبووەوە جەختی لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان کردەوە، دوای نۆژەنکردنەوەی بۆریە نەوتییەکە.

تورکیا لە رۆژی ٢٥ی ئاداری ئەمساڵەوە، ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانی لەڕێگەی بەندەری جەیھانەوە راگرت، کە رۆژانە ٤٥٠ ھەزار بەرمیل بوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردە و د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبوونەوە و تێیدا نمرەی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەھەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی کە ژمارەیان (٤٧٦٢٩) دەرچووە رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرا بەمەبەستی کارکردن لەسەریان لەچوارچێوەی سیستمی زانکۆلاین بۆ خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگەکان.

لای خۆیەوە، وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ئاراستەیان کراون کارییان لەسەر دەکرێت و ئامادەکارییەکان دەستپێدەکرێن بۆ ئەوەی لە زووترین کات یوزەر و پاسوۆرد بۆ دەرچووان دروست بکرێن و ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە دەکرێنەوە، جەختیشی کردەوە کە سیستمی زانکۆلاین لەنزیکترین کاتدا کارا دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و چاودێریکردنی وورد، ھێزەکانی ئاسایش بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە رۆژی ٢٠٢٣/٨/٢٧ بۆ پشکنین و بەدواداچوون لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، توانیان حەوت پارچەی یەک کیلۆگرامی ماددەی ھۆشبەر لە جۆری حەشیش کە دەکاتە (٧٠٠٠) گرام دەستیبەسەردابگرن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ئێستادا بە ماددەی ٢٦ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی... 

بەڕێزان خوشک و برایانی مەسیحی لەکوردستان و عێراق

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (رەبان حسقیان) کەسایەتی دیاری ئاینیی مەسیحیەکان و مەترانی پێشووی کەنیسەی کلدانی لە دھۆک، نیگەران و دڵگران بووم. 

بۆ ئەم کۆستە ھاوبەشی غەمتانم و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ھەموو مەسیحیەکانی کوردستان و عێراق دەکەم و خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاوی ھەرێم رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە گرتنەوەی ئاو لە عێراق  بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی یەک شەممە کۆبونەوەی تایبەت ھەبووە لە نێوان لیژنەی تایبەتمەندی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی بەرێوەبردنی مەلەفی ئاو.

جەختیشیکردووەتەوە، ھیچ جۆرە ناکۆکیەک لەسەر ستراتیژی بەرێوەبردنی ئاو نیە، ھیچ کۆبونەوەیەکیش ھەڵنەوەشاوەتەوە لەسەر بنەمای ناکۆکی نێوان ھەردوو وەزارەت، بە پێچەوانەوە پەیوەندییەکان لە ئاستێکی زۆر باشدان و بەیەکەوە کاردەکەن بە ئامانجی رووبەرووبونەوەی ئاستەنگ و گۆرانکارییەکانی کەش و ھەوا.

وەزارەتی کشتوکاڵ دەشڵێت، مەلەفی ئاو بەپێی دەستور ڕێکخراوە لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ  بۆ ئەم مەبەستەش ھەردوو وەزارەت پەیوەندییە ھاوبەشەکانیان رێکخستووە و لە سەر بنەمای پێکەوە کارکردن بەردەوام دەبن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخی لەناکاوی تورکیا "ئافاد" بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سەعات ٦:٠٩ دەقیقە, بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ پلە بەپێوەری رێختەر,  پارێزگای موغلای گەشتیاری لە باکوری کوردستان ھەژاندووە، قوڵاییەکەشی ٥٧.٦ کیلۆمەتر بووە.

راشیگەیاندووە، بومەلەرزەکە زیانی گیانی و ماددی نەبووە.

دەزگای ئافاد راشیگەیاند، دوای بوومەلەرزە بەھێزەکەی رۆژی ٦ـی شوبات تاوەکو ئێستا، ٣٧ ھەزار و ٤٤٦ پاشلەرزە روویانداوە، کە ١٢ پاشلەرزە ٦ پلە و ٧١یان ٥ پلە بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ...

بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی پێشمەرگەی دێرین، مام عەبدوڵا مام قادر گردەسۆری
‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مام عەبدوڵا مام قادر گردەسۆری، پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی دیاری ھەولێرمان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ماڵپەڕی عەرەبی جەدیدی راگەیاندوە، مانەوەی گروپە چەکدارییەکان لە شنگال، ئەنجامنەدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی راستەقینە، دابیننەکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان بەتایبەت ئاو، کارەبا و رێگەباون و ھەوڵنەدان بۆ رەخساندنی ھەلیکار بۆ دانیشتوانی شنگال، چوار گەورەترین ھۆکارن کە وایکردووە ئاوارەکان نەگەرێنەوە شارەکەیان .

لای خۆشیەوە سامی فەیسەڵ، بەڕێوەبەری لقی نەینەوای نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاوارەکانی شنگال ئاڵۆز بووە دوای ئەوەی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق نەیانتوانیوە چارەسەری بکەن.

ئاماژە بەوەش دەکات، لەئێستادا دۆخی شنگال رەھەندێکی سیاسی وەرگرتووە و چارەسەرکردنیشی ئاڵۆز بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ٦٠ دەرچووی خولی چوارەمی پەیمانگەی دادوەران ئاماژەی بەوەکرد، ئەرکی دەسەڵاتی دادوەری و دادوەرانە سەربەخۆییی خۆیان بپارێزن. دادوەرە دەبێت قبووڵی نەکات و ڕازی نەبێت ھیچ کەس و لایەن و دەسەڵاتێک، ھیچ شتێکی بەسەریاندا بسەپێنن.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وتیشی، بێگومان نەیانووتووە و ناڵێن لە ھەرێمی کوردستان ھیچ کێشەیەک لەبەردەم سەربەخۆییی دادوەری و سەروەریی یاسادا نییە! ناشڵێن ھەموو شتێکی دەسەڵاتی دادوەری دروستە و لەژێر ھیچ گوشارێکی سیاسیدا نییە!

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە روونکردنەوەیەکەی بنەماڵەی شەھید نیاز دەرگەڵەیی ھاتووە، "لە چەند رۆژی رابردوو، کەسێک بەناوی بنەماڵە و خوشکەزای شەھید نیاز دەرگەڵەیی چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرپرسان و کاربەدەستان ئەنجامداوە، ئەو کەسە ھیچ جۆرە پەیوەندییەکی خزمایەتیشی لەگەڵ بنەماڵەکەمان نیە و لای ئێمە ناسراو نیە، وادیارە بە مەبەست کۆمەڵێک قسەی بێسەروبەر و بێڕێزی کردووە، کە ئەمە دوورە لە داب و نەریت و ئادابی بنەماڵەکەمان و ئێمە لێی بێبەرین." 

دەشڵێن، "ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، کە تەنھا (چیا ھاوار دەرگەڵەیی) برازای شەھید نیاز دەرگەڵەیی لەلایەن بنەماڵەکەمانەوە دیاریکراوە و رێگە پێدراوە، کە لەسەر ئەم کەیسە پەیوەندی و بەدواداچوون بکات و ھەر کەسێکی تر ھەرجۆرە پەیوەندی و بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسە بکات ئێمە لێی بێ ئاگاین و نوێنەرایەتی ئێمە ناکات." 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە... 
بەڕێزان خانەوادە و بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدی فەرماندە سەید ساڵح

‎بۆ کۆچی دوایی سەید جەمال سەید حەمد، تێکۆشەر و کەسایەتی دیاری بناری کۆیە و برای شەھیدی فەرماندە سەید ساڵح، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکارە سەربەرزەکەتان دەکەم.
‎لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(فیراس مسلماوی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکی ھاوبەش لەلایەن وەزارەتەکانی نەوت و سامانە سروشتییەکانی ھەرێم و کۆمپانیای سۆمۆ و پارێزگا بەرھەمھێنەرەکانی نەوت پێکھێنراوە بۆ داڕشتنی رەشنوسی پرۆژە یاسای نەوت و غاز و خستنەڕووی بۆ حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران.

رونیشیکردەوە، یاسای بودجە گەرەنتی دوو ماددەی بۆ پرۆژە یاسای نەوت و غاز کردووە کە بریتین لە رێکخستنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لەرووی ھەناردەو دانانی داھاتەکەی لە ھەژمارێکی بانکی متمانەپێکراو لە لای بانکی ناوەندی.

وتیشی، کەشێکی ئەرێنی بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاسای نەوت و غاز ھەیەو چاوەڕوان دەکرێت لە وەرزی یاسادانانی ئێستادا پرۆژە یاساکە بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و لە وەرزی یاسادانانی داھاتوو کە دوای چوار مانگی ترە دەنگی لەسەر بدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھمەن عەبدوڵا وتەبێژی ھاتووچۆی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە حەوت مانگی ساڵی رابردوو ٥٩٣ روداوی ھاتوچۆ لە سنوری سلێمانی رویداوە، بەوھۆیەشەوە ٩٩ کەس گیانیان لە دەستداوە، ٢ ھەزار و ١٢١ کەسیش برینداربوون.

وتیشی، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵی ٢٠٢٣ش، ٥٨٣ روداوی ھاتوچۆ تۆمارکراوە، لە ئەنجامی ئەو روداوانەش ٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٢ ھەزار و ١٨٩ کەسیش برینداربوون، بەپێی ئامارەکانیش روداوەکانی ھاتوچۆ بەراوورد بە ساڵی رابردوو کەمیان کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و گومانی بڵاوبوونەوەی کۆلێرای لێدەکرێت و سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییان لەئیستادا پشکنین و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکان دەکەن.

تەندروستیی سلێمانی داوا لە ھاووڵاتیان دەکات خۆیان بەدووربگرن لە بەکارھێنانی ئەو ئاوەی لە سەرچاوەکەی دڵنیانین و تەنھا ئەو ئاوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە دابیندەکرێت و ئاوی بتڵکراوەکان، کە لە ژێرچاودێریی تیمەکانی تەندروستیدا کاردەکەن، بەکاربھێنن.

ئاشکراشیکرد، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی سەوزە و ماستاو لە چێشتخانە، خواردنگەکان و شوێنەگشتییەکاندا، تەنیا رێگە بە بەکەرھێنانی ماستاوی لە قتوونراو دەدرێت.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی داوا لە ھاووڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییە خۆپارێزیەکان بن و دڵنیایی دەدات ھەموو ئامادەکارییەکی تەواویان کردووە بۆ ھەر ئەگەرێک لە زیادبوونی حاڵەتەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە لێپرسراوی مەڵبەندی زاخۆی یەکگرتوو بە کوردسات نیوزی راگەیاندبوو، ئیسلام کەشانی کادیری پێشکەوتووی حزبەکەی و بەرپرسی نوسینگەی سپێدە لە زاخۆ و رۆژنامەنووس و پێشکەشکار لە خابیر تیڤی لەلایەن ئاسایشەوە رفێندراوە.

دوو رۆژ دواتر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، ئیسلام کەشانی لەلایەن ھێزێکی ئاسایشی زاخۆوە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە و بەپێی ماددەی ١ی یاسای ژمارە ٢٣ی ساڵی ٢٠٠٣ دەستگیرکراوە، لەکاتێکدا ئەو یاسایە تایبەتە بە دەرماڵەی منداڵبوون و دایکایەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...427428429430431...956