گەنجێک لەکاتی راوەماسیدا لە رووباری سیروان خنکا
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
ئیبراھیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە لە روداوێکی خنکان لە رووباری سیروان و دەستبەجێ تیمەکانیان چوونە شوێنی روداوەکە و دەستیان بە گەڕان کرد بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکە، بەڵام نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ تیمەکانیان بەردەوام دەبن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجە.


