سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا جوتیارانی سنورەکە ئاگادار دەکاتەوە، کە بۆ وەرزی 2026 گەنمیان رادەستی سایلۆ کردوە، بە مەبەستی وەرگرتنی شایستەداراییەکانیان سبەینێ سەردانیان بکەن.

ئەمڕۆ شەممە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەن بۆ وەرزی 2026گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە، تا بیتاقەی ژمارە 350 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان .

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە ئەو کەسەی گەنمەکەی بەناوەوە رادەست کراوە خۆی ئامادە بێت یان کەسی ئامادەبوو بریکارنامەی دادنوسی پێ بێت بە پێچەوانەوە چەک کەس بە کەس نادرێت  و دەبێت کارتی نیشتیمانیشی پێبێت.