میدیاکانی ئیسرائیل: ناتانیاهۆ پلانێکی نوێی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران خستوەتەڕوو
بڵند
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت بڵاویکردوەتەوە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پلانێکی نوێی بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی سەربازیی دیکە بۆ سەر ئێران خستووەتەروو، کە تێیدا تۆڕی کارەبا، دامەزراوەکانی وزە، نەوت و ژێرخانە سەرەکی و مەدەنییەکانی وەک ئاو دەکرێنە ئامانج.
بەپێی شیکارییەکانی رۆژنامەکە، ئامانجی سەرەکیی ئەم پلانەی ناتانیاهۆ ئەوەیە، ئەگەر روخاندنی دەسەڵاتی ئێران مسۆگەر نەکات، ئەوا بە وێرانکردنی ژێرخانە ئابوری و خزمەتگوزارییەکان توانای بەڕێوەبردن و دوبارە بنیاتنانەوەی هێزی سەربازیی ئەو وڵاتە لاواز بکرێت، سەرەڕای ئەوەی ژیانی نزیکەی 90 ملیۆن کەس بەو ژێرخانانەوە بەستراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە باس لەوە کراوە نەتانیاهۆ هەوڵ دەدات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ بەشداریکردن لەم هێرشە نوێیەدا رازی بکات، کە لەوانەیە لە دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمییەکان تێپەڕێت
لە بەرابەردا، ئەم پلانە لە ناوەندە ئەمنییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکادا روبەڕووی رەخنە و نیگەرانی بووەتەوە و بەشێک لە لێپرسراوانی ئەمنیی ئیسرائیل ئەم پلانەیان بە "شێتانە" وەسف کردووە و هۆشدارییان داوە لە لێکەوتە مرۆییەکان و بێکاریگەریی سەربازییەکەی.


