لە سنوری کەلار سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
بڵند
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
لە روداوێکی سەختی هاتوچۆدا، لەسەر رێگای (کەلار- جەلەولا) سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی تریش بریندارن.
شاخەوان محەمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە روداوێکی هاتوچۆدا لە ناوچەی شێخ بابا لەسەر رێگای کەلار – جەلەولا، سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لە دەستدا و سێ کەسی تریش بریندارن.
ئاماژەی بەوەشکرد، روداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل تایبەت لە جۆرەکانی مارسیدس و نیسان پاتڕۆڵدا بووە، سێئەندامی خێزانەکە لەناو مارسیدسەکەدا بوون و بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەوە تەواوی خێزانەکە گیانیان لەدەستداوە .
دکتۆر محمد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەلەولا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو خێزانەی گیانیان لە دەستداوە ژن و پیاوێک و منداڵێکن و دانیشتوی باعقوبەن.


