مەزڵوم عەبدی هۆشداری دەدات لەوەی كە مەترسیی چەكدارانی داعش و شانە نووستووەكانی لە ناوچەكەدا بەردەوامە .

مەزڵووم عەبدی لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس رایگەیاند، پەلاماری شانەیەكی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسەر بارەگایەكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری حەسەكە، ئەو راستییە دەسەلمێنێت هەڕەشەكانی ئەو گروپە هێشتا بەردەوامن و بەردەوام هەوڵی تێكدانی ئارامی و سەقامگیریی رۆژئاوای كوردستان و تەواوی ناوچەكە دەدەن.

راشیگەیاند، ئەم جۆرە پەلامارە ترسنۆكانەیە نابنە رێگر لەبەردەم ئەركی هیچزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش و پاراستنی خەڵكی ناوچەكە.