سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی دەڤەری دووی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هەبوونی جوڵەی سەربازی لە ناوچەی گەرمیان رەتدەکاتەوە

سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی دەڤەری دوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە باس لەوە دەکەن هێز بەرەو گەرمیان جوڵێندرابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ جوڵەیەکی سەربازی لە ناوچەی گەرمیان نەبووە و روینەداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵی جوڵەپێکردنی هێز لە ناوچەی گەرمیان لە هەندێک لە میدیا و سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، بەڵام دەڤەری دووی هێزی پێشمەرگە ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە.