کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزیکەی چوار پلە دادەبەزن
محەمەد رزگار
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە روو لە دابەزین دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، خێرایی با و مەودای بینین هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە و نزیک دەبن لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی


