سەرۆكی ئەمریكا و سكرتێری گشتیی ناتۆ داوا لە روسیا دەكەن جەنگی ئۆكراین فراوان نەكات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، و مارك رووتە، سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا  داوایان لە روسیا كرد خۆی بەدوور بگرێت لە هەر هەنگاوێك كە چ بە شێوەیەكی ئەنقەست بێت یان نەویستراو، ببێتە هۆی فراوانبوونی مەودای جەنگەكە، لەگەڵ گرنگیی گەیشتن بە چارەسەرێكی ئاشتییانەی ململانێكە لە زووترین كاتدا.

ئەمە لە كاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە ویلایەتی فلۆریدا، چاوی بە مارك رووتە سكرتێری گشتیی ناتۆ كەوت ئەوش دوای هەفتەیەك لە دیدارەكانی ترەمپ دێت لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا و شی جین پینگ سەرۆكی چین، لە میانەی گەشتە ئاسیاییەكەیدا.