سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی ئیسرائیل رەتیكردەوە وێنەی هاووڵاتییانی عەرەب لە وڵاتەكەی بشێوێندرێت و وەڵامی هێرشەكانی بنیامین ناتانیاهۆ و هاوپەیمانەكانی بۆ سەر پەرلەمانتارە عەرەبەكان دایەوە.

لە پەیامێكدا گادی ئایزنكۆت سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی ئیسرائیل رایگەیاند، هاووڵاتییانی عەرەب بەشێكی دانەبڕاون لە ئیسرائیل

 ئاماژەی بەوەش كرد، بوونی ناكۆكی لەگەڵ نوێنەری حیزبە عەرەبییەكان ئاساییە، بەڵام جێگەی قبوڵ نییە سووكایەتی بە تەواوی ئەو پێكهاتەیە بكرێت و رێگەش بەوە نادات.

ئەم هەڵوێستەی ئایزنكۆت دوای ئەوە دێت كە ناتانیاهۆ حیزبە عەرەبییەكانی بە هەوڵدان بۆ دروستكردنی دەوڵەتێكی ئیسلامی یان فەلەستینی تۆمەتبار كرد.

پێشتر ئایزنكۆت و ناتانیاهۆ لە كۆبوونەوەیەكدا جەختیان لەوە كردووەتەوە، ئاسایشی ئیسرائیل لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە و بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل دەپارێزن.