ئێران رەتی دەکاتەوە گفتوگۆکان لەگەڵ ئاژانسی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوەو مەرجی بۆ گفتوگۆکانیش راگرتنی هێرش و هەڕەشەکانە.

ئاژانسی ئەسۆشێتید پرێس بڵاویکردوەتەوە، ئێران بە بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆمی راگەیاندوە تا مەترسی هێرشی سەربازی هەبێت رێگە بە پشکنینی دامەزراوەکان نادات و ئامادە نییە بۆ گفتوگۆکردن.

ئاژانسەکە ئەماژەی بەوەکردوە، ، تاران جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەهۆی هەڕەشە بەردەوام و ئاشکراکانی دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە ئەنجامدانی کردەوەی توندوتیژتر دژی ئێران، بەتایبەت بە ئامانجگرتنی بنکە ئەتۆمییەکانی،

ئەمە لە کاتێکدایە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند نیگەرانن لە پیتاندنی یۆرانیۆم لە ژێر زەوی و  داوای لە ئێران كرد هەنگاوی كردەیی و قۆناغ بە قۆناغ بنێت بۆ ئەوەی پشكنین بۆ بنكە و دامەزراوە ئەتۆمییەكان ئەنجام بدەن.

لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە هاوینی 2025ـوە، پشکێنەرانی ئاژانسەکە نەیانتوانیوە دەستیان بە دامەزراوە زیانلێکەوتوەکان بگات و رەوشی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بە نادیاری ماوەتەوە؛ لەگەڵ ئەوەشدا، ئێران پابەندبوونی خۆی دووپات کردووەتەوە کە هەر کاتێک مەرجە یاسایی و راستەقینەکان بڕەخسێن، دەستبەجێ دەست بە تەواوی ئەرکە چاودێرییەکانی دەکاتەوە.