ئاسایشی نیشتمانی عیراق رونكردنەوە لەسەر لێدوانەكەی سەرۆكی دەزگاكە سەبارەت بە هێرشی كۆرمۆر دەدات
ئاکام
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگەیاند، لێدوانی سەرۆكی دەزگاكە لەبارەی هێرشی سەر كێڵگەی كۆرمۆر لە چوارچێوەی نموونەی گریمانەییدا بووە كە تیایدا ئاماژەی بە ئەنجامدەری هێرشەكە كردبوو.
ئەرشەد حاكم وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق بڵاویكردەوە، لێدوانەكانی باسم بەدری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق سەبارەت بە هێرشەكەی كێڵگەی كۆرمۆر لە چوارچێوەی دیاریكردنی بەرپرسیارێتی لە رووداوە ئەمنییەكاندا بووە نەك بەوشێوەیە كە لێكدانەوەی بۆكراوە.
دەشڵێت، باسم بەدری وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێكی داوەتەوە سەبارەت بە سەرچاوەی ئەو درۆنەی كێڵگەی كۆرمۆری كردە ئامانج.
وتیشی، ئاماژەدان بە ئەگەری تێوەگلانی لایەنێكی كوردی یان لایەنێكی دەرەكی، لە چوارچێوەی خستنەڕووی نموونەی گریمانەییدا بووە و بۆ یەكلاكردنەوەی لایەنی جێبەجێكاری هێرشەكە دەبێت پشت بە بە ئەنجامی لێكۆڵینەوە ببەسترێت.



