سبەینێ کارەکانی کۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانی دەستپێدەکات و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، چەندین کەسایەتی دیار بەشداری دەکەن و بافڵ جەلال تاڵەبانیش لە یەکەم رۆژی دیدارەکەدا پەیامی دەبێت.

بڕیارە سبەینێ کارەکانی کۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانی دەستپێبکات و قوباد تاڵەبانی وتەی کردنەوەی کۆڕبەندەکە پێشکەش بکات.

لە هەمان رۆژدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش دەکات.

لە دووەم رۆژیشدا کە دەکاتە 13ـی ئەم مانگە، قوباد تاڵەبانی وتاری دەبێت؛ لە کۆڕبەندەکەدا چەندین کەسایەتی دیار لە هەرێمی کوردستان، عیراق، وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بەشداری دەکەن و باس لە پرسە گرنگەکان دەکرێت.