کاروان ستوونی: پێنجشەممە دوا وادەیە بۆ تەواوکردنی مامەڵەی حەج
ساکۆ سمکۆ
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەرچووە و تێیدا هاتووە: پێنجشەممە دوا وادەیە بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند؛ پێویستە ئەو کەسانەی ناویان دەرچووە، تا رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی 5ـی 11 سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
وتیشی، ئەم وادەیە بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە و هەر کەسێک دوا بکەوێت یاخود لە وادەی دیاریکراودا سەردان نەکات، مافی حەجکردنی نامێنێت.
ئەوەشی روونکردەوە، هەر کەسێک لەو وادەیەدا مامەڵەکانی تەواو نەکات، راستەوخۆ کەسانی یەدەگ دەخرێنە شوێنەکانیان.



