ئێران لە رێگەی  تۆڕێکی نهێنیی کۆمپانیای سەربازییەوە، کەرەستەی سەربازیی و پارچەی موشەک و تەقەمەنی گواستوەتەوە و توانیویەتی خۆی لە گەمارۆکانی ئەمریکا دەرباز بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، ئێران تۆڕێکی نهێنی لە کۆمپانیا سەربازییەکان لەسەر ئاستی جیهان دروستکردووە، و توانیویەتی لەو رێگەیەوە لە سەرەتای ساڵی 2025ـوە لایکەم بە بەهای دوو ملیار دۆلار کەرەستەی سەربازی هاوردەکردوە.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم هەنگاوەی تاران بۆ تێپەڕاندنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا و سزاکانی رۆژئاوا بووە، بڕیارەکان و گەیاندنی ئەم کەرەستەیانەش لە رێگەی وشکانی، دەریایی و ئاسمانییەوە بەردەوام بوون.

 رۆیتەرز دەڵێت؛ ئەم تۆڕە کە پێکهاتوون لە زیاتر لە پێنج هەزار کۆمپانیا و بە ناوی نهێنی کە بە پیتەکانی (MOD) -ئاماژە بۆ وەزارەتی بەرگریی، دەستپێدەکەن شاردراوەتەوە.

 بەڵگەنامەی بارکردن و داتاکانی کەشتیوانی کە مێژووەکەیان بۆ ساڵی 2016 دەگەڕێتەوە، دەریانخستووە کە بەشێک لەم کۆمپانیایانە بە شێوەیەکی راستەوخۆ بە سوپای پاسداران  بەستراونەتەوە کە لەلایەن نوخبەی دەسەڵاتداری ئێرانەوە کۆنتڕۆڵکراون.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردوە، ئاشکرابونی ئەمزانیاریانە، رەنگە وەڵامی  یەکێک لە گەورەترین تەمومژەکانی جەنگەکە بدەنەوە؛ کە  چۆن سوپای پاسداران دەتوانێت کۆگاکانی ووشەک و درۆنەکانی پڕبکاتەوە لە کاتێکدا زۆریان لە جەنگدا تێکشکێندراون.