وەزارەتی نەوتی عیراق  جەخت دەكاتەوە لەوەی بری پێویست نەوتی سپی و غازی ماڵان  لەبەردەستدایە بۆ وەرزی زستان داواش دەكات هاوڵاتیان.

سەلیم رووكابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوت لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراق دڵنیایی دایە هاووڵاتیان و رایگەیاند،  وەزارەتەكەیان  بڕی پێویست ی  لە نەوتی سپی و غازی ماڵانیان هەیە  كە بەشی پڕكردنەوەی تەواوی پێداویستییە ناوخۆییەكان دەكات لە وەرزی زستاندا.

وتیشی، پێویست بە دوو دڵی ناكات و ئەو برە نەو وغازە لەبەردەستدایە  كە هەیە  بە تەواووەتی بەشی پێداویستیی ناوخۆیی هاووڵاتیان دەكات لە وەرزی زستاندا.