سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند،  لە 24 سەعاتی رابردودا سێ کەشتی سەرپێچیکار،  لە گەروی هورمز بەر مینی دەریای کەوتون و تێکشکاون.

سوپای پاسدارنی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ لە 24 سەعاتی رابردودا سێ کەشتی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار، لە کاتی تپەڕبون بە گەروەکەدا بە بێ مۆڵەت بەر مینی دەریای کەوتون و ئاگریان گرتووە.

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو کەشتیانە سیستمی راداریان کوژاندوەتەوە و بێ گوێدانە هۆشیارییەکانییان هەوڵیانداوە گەروەکە تێپەڕێنن.

سوپای پاسداران داوا لە خاوەن کەشتیی و بازرگانەکانیش دەکات، بڕوا بە قسەکانی سێنتکۆم نەکەن، چونکە تێپەڕبون بە گەروەکەدا ئاڵۆزە  و ئاسان نییە، بێ وەرگرتنی مۆڵەتی ئەوان باجی قورسی دەبێت.