بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر بەحرەین و فڕۆكەخانەی كوەیت و بەریتانیاش دەڵێت، كەشتییەكیان بۆردومان كراوە و زیانی پێگەیشتووە.

دەستەی گشتیی فڕۆكەوانی كوەیت رایگەیاند، بەهۆی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانەوە بۆسەر كۆگایەكی سوتەمەنی لە فڕۆكەخانەی كوەیت، ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە. 
ئاماژەی بەوەشكردووە، روداوەكە زیانێكی ماددی زۆری لێكەوتووەتەوە.
لەلایەكی ترەوە وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین رایگەیاند، بەهۆی هێرشی ئێرانەوە بۆسەر كۆمپانیایەك، ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە.

وەزارەتەكە هیچ زانیارییەكی تری لەبارەی كۆمپانیاكە و شوێنەكەی و زیانەكان بڵاونەكردووەتەوە.

هاوكات، دەستەی ئۆپەراسیۆنی بازرگانی ئاویی بەریتانیا رایگەیاندووە، كەشتییەكیان لە نزیك قەتەڕ بۆردومان كراوە و بەهۆیەوە زیان بەر كەشتییەكە كەوتووە. 

هاوكات واشنتۆن داوا لە هاووڵاتییەكانی دەكات لە سعودیە، لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.