بافڵ تاڵەبانی: پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی بۆ مۆندیال
ساکۆ سمکۆ
١ی نیسانی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، ئێمە باوەڕمان بە توانای هەڵبژاردەی عیراق هەیە.|
دەقی راگەیەنراوەکە:
لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە گەلی عیراق بە تایبەت وەرزشەوانان و دۆستانی تۆپی پێ دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق بۆ جامی جیهانی.
ئێمە باوەڕمان بە توانای هەڵبژاردەی عیراق هەیە کە لەم رووداوە وەرزشییە جیهانییەدا سەرکەوتنی گەورەتر تۆماربکەن و شانازییەکی دیکە بەدەستبهێنن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



