عەباس عراقچی: ئێران توانای زیانگەیاندنی زۆری بە ئەمریكا هەیە
زاهیر
١ی نیسانی ٢٠٢٦
عەباس عراقچی رایدەگەیەنێت، ئەمریكا لە هێرشی زەمینیدا توشی زیانی گەورە دەبێت و ئێران لانیكەم توانای شەش مانگی بۆ بەردەوامبونی جەنگ هەیە.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: وڵاتەكەی توانای باشی بەڕێوەبردی جەنگی هەیە و شارەزایی تەواوی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هێزێك كە بیەوێت لە دژی وڵاتەكەیان هێرشی وشكانی بكات.
عراقچی دەشڵێت: پێی وانییە ئەمریكا بوێری هێرشی وشكانیی هەبێت چونكە زیانی گەورەی بەردەكەوێت.
جەختی لەوەش كردەوە، شارەزاییان لە جەنگی وشكانی زۆر زیاترە و ئامادەن بۆ بەربەچدانەوەی هەر جۆرە هێرشێكی زەمینی.
بە وتەی عراقچی، ئەوان داوای راگرتنی جەنگیان لە ئێران و یەمەن و لوبنان كردووە، بەڵام وەك خۆی دەڵێت، ئێران لانیكەم شەش مانگی تر توانای جەنگی هەمەلایەنەی هەیە.


