جەهەپە داوای دەستورێكی نوێ و مەدەنی بۆ توركیا دەكات
کەژان
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٥
جەهەپە داوای دەستورێكی مەدەنی بۆ توركیا دەكات، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەش دەڵێت، جیهان لە گۆڕاندایە و ناكرێت بە دەستورێك حوكم بكەن كە لە توركیای كۆن ئامادەكراوە.
ئۆزگور ئۆزیل سەرۆكی پارتی گەلی كۆمار"جەهەپە"داوای دەستورێكی مەدەنی دەكات بۆ توركیا و دەڵێت، توركیا پێویستی بە دەستورێكی نوێیە و دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت و دەستور هەموار بكرێتەوە.
لە بەرانبەردا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندوە، جیهان لە گۆڕاندایە و توركیا بەرەو سەردەمێكی نوێ دەڕوات، پێویستی بە دەستورێكی نوێیە، ناكرێت بە دەستورێك حوكم بكەن كە لەسەردەمی توركیا كۆن ئامادەكراوە.