عراقچی: دانوستانەکانی ئەمەریکا-ئێران پیشەیی و ئاقڵانە بوون
رەوەز
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٥
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا ئەنتۆنیۆ تایانی، ئەنجامەکانی پێنجەم خولی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران-ئەمەریکای پێڕاگەیاند دانوستانەکانی بە "پیشەیی و ئاقڵانە" ناوبرد.
عراقچی کە بۆ بەشداریکردن لە پێنجەم خولی دانوستانەکان گەشتی بۆرۆما کردووە، دانوستانەکانی ئەمڕۆی بە "پیشەیی و ئاقڵانە" ناوبردووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی هاوکاری ئیتالیایی کردووە لەگەڵ عومان بۆ بەڕێوەبردنی ئەم خولە لە دانوستانەکان لە رۆما.
عراقچی هیوای ئەوەی دەربڕیووە کە عومان و ئیتالیا هەوڵبدەن زیاتر هەڵوێست و ویستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لایەنی ئەمریکی رونبکرێتەوە، بەمەستی تێگەیشتنی زیاتر لە نێوان هەردوولا و بەرەو پێش چوونی زیاتر.
ئاماژە بەوەشدراوە؛ لە تەلەفۆنەکەدا عراقچی رەخنەی لە پشتگیری هەمەلایەنەی ئەمەریکا و هەندێک وڵاتی رۆژئاوایی دیکە گرت بۆ پشتگیرییەکانیان لە ئیسرائیل.