لە هێرشێكدا لە وێستگەیەكی شەمەندەفەر لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا، ژنێك 12 كەسی بە چەقۆ برینداركرد و دوای رووداوەكەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كرا.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری پۆلیسی شاری هامبۆرگەوە رایگەیاند، لە وێستگەی شەمەندەفەری شاری هامبۆرگ ژنێك بە چەقۆ هێرشیكردووەتە سەر ژمارەیەك خەڵك و بەهۆیەوە 12 كەس برینداربوون كە برینی سیانیان سەختە و سیانی تریش برینەكانیان قورسە.

پۆلیسی هامبۆرگ ئاشكرای كرد، ژنێكیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی رووداوەكە دەستگیركردووە  و تا ئیستا روون نییە هێرشەكە هاندراو یان تیرۆریستی بێت، ئۆپراسیۆنێكی فراوانیشیان بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی هامبۆرگ یەكێكە لە قەرەباڵغترین وێستگەكانی ئەڵمانیا و لە رۆژێكدا نزیكەی 550 هەزار كەس دەگرێتە خۆ. شاری هامبۆرگ دووەم گەورەترین شاری ئەڵمانیایە لە دوای بەرلین.