قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری پەیوەندییەکانی عیراق کۆبووەوە
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە پەراوێزی دیداری لوتکەی سلێمانی 2026دا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ مستەفا سەنەد، وەزیری پەیوەندییەکانی عیراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر زیاترکردنی ئاستی هەماهەنگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ بۆ پێشخستنی زیاتری بواری پەیوەندییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە هاووڵاتییان.
وەزیری پەیوەندییەکانی عیراقیش ستایشی قوباد تاڵەبانی کرد، کە بە چاودێریی بەڕێزیان دیداری لوتکەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و خۆشحاڵیی خۆشی دەربڕی بەوەی پارێزگای سلێمانی لە هەموو بوارەکاندا و بە تایبەتیش لە بواری پەیوەندییەکاندا گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
مستەفا سەنەد ئاماژەی بەوەشدا کۆمپانیاکانی بواری پەیوەندییەکانی پارێزگای سلێمانی هاوبەشێکی گرنگی وەزارەتی پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدڕاڵن و رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پێشخستنی کەرتی پەیوەندییەکانی عیراق.


