125 هەزار كەس بەهۆی سەرهەڵدانەوەی شەڕ لە یەمەن ئاوارە بوون
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە سەرەتای ئەم مانگەوە و بەهۆی هەڵگیرسانەوەی شەڕ و پێكدادانەكان لە یەمەن زیاتر لە 125 هەزار كەس ئاوارە بوون.
نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەماهەنگیی كاروباری مرۆیی رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی 2026ەوە بەهۆی سەرهەڵدانەوەی شەڕ و پێكدادانەكان 125 هەزار كەس ئاوارەبوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی یەمەن پێویستییان بە هاوكاریی مرۆیی هەیە كە دەكاتە نزیكەی 22 ملیۆن كەس و لەو ژمارەیەش نزیكەی 5 ملیۆن كەسیان ئاوارەن.
رێكخراوی منداڵ پارێزانیش ئاماژەی بەوەكردووە، 117 هاووڵاتیی مەدەنی گیانیانلەدەستداوە و 206 كەسی دیكە برینداربوون لە نێو قوربانیەكاندا 19 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و 49 منداڵی دیكەش بریندار بوون.


